دواین هه واڵ



هه واڵه كان

وه‌زیری كۆچ: له‌سه‌دا 45 ی ئاواره‌كانی نێوخۆی عێراق گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ شوێنه‌كانی خۆیان

له‌لایه‌ن نوسين


Posted on December 17, 2017 at 10:8:40




15/12/2017

 


وه‌زیری كۆچ: له‌سه‌دا 45 ی ئاواره‌كانی نێوخۆی عێراق گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ شوێنه‌كانی خۆیان

 

وه‌زیری‌ كۆچ‌ و كۆچبه‌رانی عێراق له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرای‌ كرد له‌سه‌دا 45ی ئاواره‌كانی نێوخۆی عێراق بۆ سه‌ر ماڵ‌ و حاڵی خۆیان گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌.

 

دکتۆر دەربازمحه‌ممه‌د وه‌زیری‌ كۆچ‌ و كۆچبه‌رانی عێراق ڕایگه‌یاند: ژماره‌ی‌ ئاواره‌كان له‌ نێوخۆی عێراقدا گه‌یشتووه‌ته‌ پێنج ملیۆن كه‌س‌و له‌و ژماره‌یه‌ش له‌سه‌دا 45یان بۆ سه‌ر ماڵ‌و حاڵی خۆیان گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌.

 

وه‌زیری‌ په‌یوه‌نددار له‌و باره‌وه‌ زیاتر قسه‌ی‌ كرد و وتیشی: ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌ كاتی خۆیدا كه‌ هه‌مووان جه‌ختی لێده‌كه‌نه‌وه‌ به‌بێ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان بۆ ناوچه‌كانی خۆیان به‌دینایه‌ت. وه‌زیری‌ كۆچ‌و كۆچبه‌رانی عێراق ئاماژه‌ی‌ بۆ ئه‌وه‌ش كرد كه‌ ساڵی داهاتوو ساڵی گه‌ڕانه‌وه‌ی ته‌واوی ئاواره‌كان بۆ ناوچه‌كانی خۆیان ده‌بێت.



ئه رشیف

ژیاننامەی وەزیری كۆچ و كۆچبەرانی عێراق


وەزارەتی كۆچ: 363 خێزانی ئاوارەی ناحیەی جەلەولا گەڕاونەتەوە ناوچەكانی خۆیان


زیاتر لە20هەزار كوردی فەیلی شەهیدكراون


وەزارەتی كۆچ  راپۆرتێكی  بۆ پێشكەشكردنی خزمەتگوزاریە جیاوەزەكان پێشكەش دەكات