دواین هه واڵ



هه واڵه كان

وەزیری كۆچ و كۆچبەرانی عێراق لەگەڵ باڵیۆزی عێراق لە نەتەوەیەكگرتوەكان كۆ دەبێتەوەو سەقامگیری ناوچە ئازادكراوەكان بە مەبەستی گەرانەوەی ئاوارەكان تاوتوێ دەكەن

له‌لایه‌ن نوسين


Posted on August 8, 2017 at 20:54:11



 

8/8/2017

 

وەزیری كۆچ و كۆچبەرانی عێراق لەگەڵ باڵیۆزی عێراق لە نەتەوەیەكگرتوەكان كۆ دەبێتەوەو سەقامگیری ناوچە ئازادكراوەكان بە مەبەستی گەرانەوەی ئاوارەكان تاوتوێ دەكەن

 

دەرباز محەمەد، وەزیری كۆچ و كۆچبەرانی عێراق پێشوازیكرد لە محەمەد حسێن بەحرولعلوم، باڵیۆزی عێراق لە نەتەوە یەكگرتوەكان لە بینای وەزارەتی كۆچ، لە كۆبوونەوەیەكدا هەماهەنگی لە نێوان عێراق و نەتەوە یەكگروەكان سەبارەت بە دۆسیەی ئاوارە و كۆچبەران و گرنگی یەكخستنی هەوڵەكان بۆ گەرانەوەیان بۆ ناوچە ئازادكراوەكانی خۆیان تاوتوێكرد..

 

وەزیری كۆچ و كۆچبەرانی عێراق رایگەیاند: وەزارەتی كۆچ داوای رۆڵی زیاتری نەتەوەیەكگرتوەكان دەكات بۆ پاڵپشتی عێراق لە رووی سیاسی و ئابووری و كۆمەڵایەتیەوە و هاوكاریكردنی مرۆیی ئاوارەكان ئەویش لەرێی یەكخستنی هەوڵەكان بۆ گەرانەوەی سەقامگیری بۆ ناوچە ئازادكراوەكان و كاركردن بۆ گەرانەوەیان بۆ ناوچەكانی خۆیان.

 

دكتۆر دەرباز محەمەد ئاماژەی بەوەشكرد، عێراق لە كۆبوونەوەكانی كۆمەڵەی گشتی نەتەوەیەكگرتوەكاندا كە بڕیارە مانگی داهاتووی ئەمساڵ بكرێت، داوای پاڵپشتی لە كۆمەڵگەی نێو دەوڵەتی و وڵاتانی هەرێمی دەكات بەمەبەستی سەقامگیربوونی عێراق و بەدیهێنانی كەشێكی گونجاو بۆ گەرانەوەی ئاوارەكان بۆ ناوچەكانی خۆیان.

وەزیری كۆچ و كۆچبەرانی عێراق جەختی لەوەشكردوە، كە شەری ئازادكرنەوەی موسڵ ئاڵەنگاریەكی گەورە بوو بۆ وەزارەتی كۆچ لەرووی ئەو هەوڵە مرۆییەی كە درا بۆ پێشكەشكردنی خزمەتگوزارەكان بۆ ئاورەكان  ئەویش بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتە پەیوەندیدارەكان و رێكخروەكانی نەتەوە یەكگرتوەكان و حكومەتی هەرێمی كوردستان..

 

لای خۆشیەوە، باڵیۆزی عێراق لە نەتەوە یەكگرتوەكان، ئامادەیی دەربڕی بۆ پاڵپشتیكردنی وەزارەتی كۆچ بۆ ئاسانكاریكردن بۆ سەقامگیر بوونی ناوچە ئازادكراوەكان و گەرانەوەی ئاوارەكان هاوكات، رۆڵی وەزارەتی كۆچی لەو پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری ئەو هەوڵە مرۆییەی مە پێشكەشی ئاوارەكانی كردوە  لەكاتی جەنگدا بەرز نرخاند.



ئه رشیف

ژیاننامەی وەزیری كۆچ و كۆچبەرانی عێراق


وەزارەتی كۆچ: 363 خێزانی ئاوارەی ناحیەی جەلەولا گەڕاونەتەوە ناوچەكانی خۆیان


زیاتر لە20هەزار كوردی فەیلی شەهیدكراون


وەزارەتی كۆچ  راپۆرتێكی  بۆ پێشكەشكردنی خزمەتگوزاریە جیاوەزەكان پێشكەش دەكات