دواین هه واڵ



هه واڵه كان

وەزارەتی كۆچ لە كەمپی خازر ئاهەنگی سەركەوتن ساز دەكات و بەڵێنی گەڕانەوەی خێرای ئاوارەكان دەدات

له‌لایه‌ن نوسين


Posted on July 16, 2017 at 23:57:58



 

16/7/2017

 

وەزارەتی كۆچ لە كەمپی خازر ئاهەنگی سەركەوتن ساز دەكات و بەڵێنی گەڕانەوەی خێرای ئاوارەكان دەدات

 

لە چوار چێوەی ئاهەنگەكانی هەفتە بە بۆنەی سەركەوتنی هێزە عێراقیەكان بەرامبەر رێكخراوی تیرۆرستی داعش و ئازادكردنی شاری موسڵ، وەزارەتی كۆچ و كۆچبەرانی عێراق ئاهەنگێكی سازكرد كە تێیدا سەرۆكی لیژنەی ڕاگوێزراوان و كۆچبەران لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق  و پارێزگاری هەولێر و سەرۆكی تیمی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان ئامادەیی بوون، لەو ئاهەنگەدا و لە مەراسیمێكدا سەدان ئاوارە گەرێنرانەوە ناوچە ئازادكراوەكانی خۆیان لە پارێزگای نەینەواو چەند چالاكیەكیش بۆ سەركەوتنەكانی سوپای عێراق و هێزی پێشمەرگەو حەشدی شەعبی كرا..

 

هەر لەو ئاهەنگەدا، دكتۆر دەرباز محەمەد، وەزیری كۆچ و كۆچبەراتی عێراق رایگەیاند: سەركەوتنی پلانی لەخۆگرتنی ئاوارەكان سەركەوتنی هەموانە و توانراوە لەو ماوەیەدا 80 هەزار یەكەی داڵدەدان و دروستبكرێت و 650 هەزار ئاوارەش نیشتەجێبكرێن و پێداویستیە سەرەتاییەكانیان بۆ دابینبكرێت..

 

وەزیری كۆچ و كۆچبەرانی عێراق ئاماژەی بەوەشكرد، سەركەوتن بە گەرانەوەی ئاوارەكان بۆ گوند و شارەكانیان و داخستنی كەمپەكان بۆ هەتا هەتایە تەواو كامل دەبێت، وتیشی:حكومەت پلانی گەرانەوەی ئاسایش و سەقامگیری و دابینكردنی خزمەتگوزاریەكان بۆ ناوچە ئازاد كراوەكان هەیە..

 

هەر لەو ئاهەنگەدا، دكتۆر دەرباز محەمەد، پلانی دەستپێكردنی گەرانەوەی ئاوارەكانی دوای ئازادكردنی ناوچەكانی ژێر دەستی داعش راگەیاند..



ئه رشیف

ژیاننامەی وەزیری كۆچ و كۆچبەرانی عێراق


وەزارەتی كۆچ: 363 خێزانی ئاوارەی ناحیەی جەلەولا گەڕاونەتەوە ناوچەكانی خۆیان


زیاتر لە20هەزار كوردی فەیلی شەهیدكراون


وەزارەتی كۆچ  راپۆرتێكی  بۆ پێشكەشكردنی خزمەتگوزاریە جیاوەزەكان پێشكەش دەكات