وهزیری كۆچ و كۆچبهرانی عێراق له ڕاگهیهندراوێكدا ئاشكرای كرد لهسهدا 45ی ئاوارهكانی نێوخۆی عێراق بۆ سهر ماڵ و حاڵی خۆیان گهڕاونهتهوه.
زانيارى زياتردكتۆر دەرباز محەمەد، سەرۆكی لیژنەی باڵای فریا كەوتن و داڵدەدانی ئاوارەكان و وەزیری كۆچ و كۆچبەرانی عێراق ئاشكرایدەكات: ژمارەی ئاوارەكانی پارێزگای نەینەواو شەرگات و قەزاكانی راوەو عەنە و قائیم، لە بەرواری 17ی تشرینی یەكەمی 2016 وە تا 9ی تشرینی یەكەمی 2017 گەیشتوەتە(1.140.388) ئاوارە...
زانيارى زياتر دکتۆر دهرباز محهمهد وهزیری كۆچ و كۆچبهرانی عیراق له كۆنگرهیهكی ڕۆژنامهوانیدا رایگهیاند به گوێرهی دوایین ئاماری وهزارهتهكه, له سهرهتای مانگی حوزهیرانی 2014و هاتنی تیرۆریستانی داعش تا ئێستا, پێنج ملیۆن كهس ئاوارهبوون, لهو ژمارهیهش زیاتر له دوو ملیۆن كهسیان گهڕاونهتهوه سهر ماڵ و حاڵی خۆیان و دوو ملیۆن و 900ههزار كهسیش تائێستا ئاوارهن.
زانيارى زياتردەرباز محەمەد، وەزیری كۆچ و كۆچبەرانی عێراق پێشوازیكرد لە محەمەد حسێن بەحرولعلوم، باڵیۆزی عێراق لە نەتەوە یەكگرتوەكان لە بینای وەزارەتی كۆچ، لە كۆبوونەوەیەكدا هەماهەنگی لە نێوان عێراق و نەتەوە یەكگروەكان سەبارەت بە دۆسیەی ئاوارە و كۆچبەران و گرنگی یەكخستنی هەوڵەكان بۆ گەرانەوەیان بۆ ناوچە ئازادكراوەكانی خۆیان تاوتوێكرد..
زانيارى زياترلە چوار چێوەی ئاهەنگەكانی هەفتە بە بۆنەی سەركەوتنی هێزە عێراقیەكان بەرامبەر رێكخراوی تیرۆرستی داعش و ئازادكردنی شاری موسڵ، وەزارەتی كۆچ و كۆچبەرانی عێراق ئاهەنگێكی سازكرد كە تێیدا سەرۆكی لیژنەی ڕاگوێزراوان و كۆچبەران لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و پارێزگاری هەولێر و سەرۆكی تیمی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان ئامادەیی بوون، لەو ئاهەنگەدا و لە مەراسیمێكدا سەدان ئاوارە گەرێنرانەوە ناوچە ئازادكراوەكانی خۆیان لە پارێزگای نەینەواو چەند چالاكیەكیش بۆ سەركەوتنەكانی سوپای عێراق و هێزی پێشمەرگەو حەشدی شەعبی كرا
زانيارى زياتروەزارەتى کۆچ و کۆچبەرانى عێراق بڕى یەک ملیار دینار وەک هاوکارى بۆ ئەو کچە ئێزیدیانە تەرخان دەکات کە لەژێر دەستى چەکدارانى داعش رزگار کراون.
زانيارى زياتردكتۆر دەرباز محەمەد، وەزیری كۆچ و كۆچبەرانی عێراق رەتیدەكاتەوە هیچ حاڵەتێكی مردن بەهۆی ژەهراویبونەوە لە نێو ئاوارەكانی كەمپی حەسەن شامدا هەبێت كە دو رۆژ پێش ئيَستا چەند ئاوارەیەك ژەهراوی بوون.
زانيارى زياتردكتۆر دەرباز محەمەد، وەزیری كۆچ و كۆچبەرانی عێراق و سەرۆكی لیژنەی باڵای فریاکەوتن و داڵدەدانی ئاوارەكان لە كۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا كە لە بینانی وەزارەتی كۆچ لە بەغداد ئەنجامیدا رایگەیاند: لە سەرەتای ئۆپەراسیۆنی كۆنترۆڵكرنەوەی پارێزگای نەینەواوە لە تەواوی ناوچەكانی ئەو پارێزگایە ژمارەی ئاوارەكان گەیشتوەتە 819 هەزار ئاوارە و لە قەزاری حەویجە و بەری چەپی شەرگات یش ژمارەی ئاوارەكان گەیشتوەنەتە 64 هەزار ئاوارە
زانيارى زياتردكتۆر دەرباز محەمەد وەزیری كۆچ و كۆچبەرانی عێراق ئاشكرایدەكات: 8562 ئاوارە لەكەمپەكانی هەردوو میحوەری باشور و رۆژهەڵاتی موسڵ لە سێ رۆژی رابردودا گەراونەتەوە ناوچە ئازاد كراوەكانی خۆیان لە پارێزای نەینەوا، ئاماژەی بەوەشكرد، ژوری ئۆپەراسیۆرنەكانی وەزارەتی كۆچ بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەنی گواستنەوە و فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان پاسیان دابینكردوە بۆ گواستنەوەی ئاوارەكان و شتو مەكەكانیان...
زانيارى زياتردەرباز محەمەد، وەزیری كۆچ و كۆچبەرانی عێراق رەتیدەكاتەوە هیچ كۆچبەرێكی عێراقی لە وڵاتانی جیهان بە زۆر بنێردرێنەوە عێراق، لە میانی پێشوازیكردنی لە پاتریك سیمۆن، سەرۆكی نێردەی یەكێتی ئەوروپا لە عێراق و وەفدێكی یاوەری، لە نوسینگەی وەزارەتی كۆچ، دەرباز محەمەد رایگەیاند: حكومەتی عێراقی و وەزارەتی كۆچ و كۆچبەران رەتیدەكاتەوە ئەو كۆچبەرە عێراقیانەی كە مافی پەنابەریان وەرنەگرتوە لە وڵاتانی جیهان بە زۆر بنێردرێنەوە بۆ عێراق، ئاماژەی بەوەشكرد، وەزارەتی كۆچ كار دەكات بۆ لێكۆڵینەوە لەو كێشانەی كە رووبەڕووی ئەو كۆچبەرانە دەبێتەوە، بۆ دۆزینەوە باشترین چارەسەر كە لە بەرژەوەندی كۆچبەرە عێراقیەكاندا بێت ئەویش ل
زانيارى زياتر