دواین هه واڵ



هه واڵه كان

وەزیری كۆچ و كۆچبەرانی عێراق: زیاتر لە یەك ملیۆن و 100 هەزار كەس لە سەرەاتایی ئۆپەراسیۆنی ئازادكردنەوەی نەینەوا ئاوارە بوون

له‌لایه‌ن نوسين


Posted on October 15, 2017 at 12:35:50




11/10/2017



وەزیری كۆچ و كۆچبەرانی عێراق: زیاتر لە یەك ملیۆن و 100 هەزار كەس لە سەرەاتایی ئۆپەراسیۆنی ئازادكردنەوەی نەینەوا ئاوارە بوون

 

دكتۆر دەرباز محەمەد، سەرۆكی لیژنەی باڵای فریا كەوتن و داڵدەدانی ئاوارەكان و وەزیری كۆچ و كۆچبەرانی عێراق ئاشكرایدەكات: ژمارەی ئاوارەكانی پارێزگای نەینەواو شەرگات و قەزاكانی راوەو عەنە و قائیم، لە بەرواری 17ی تشرینی یەكەمی 2016 وە تا 9ی تشرینی یەكەمی 2017 گەیشتوەتە(1.140.388) ئاوارە...

 

وەزیری كۆچ و كۆچبەرانی عێراق لە میانی كۆبوونەوەی خولی لیژنەی باڵای كۆمەككردن و داڵدەدانی ئاوارەكان ئاماژەی بەوەشكرد، ژمارەی ئاوارەكانی قەزای حەویجە گەیشتوەتە 50.000 هەزار كەس و ژمارەی ئاوارەكانی موسڵ لە بەشی چەپی ئەو شارە گەیشتوەتە 176.752 كەس و لە بەرشی راستی ئەو شارەش گەیشتوەتە 827.753 كەس كە 233 هەزار ئاوارەیان گەراونەتەوە ناوچە ئازاد كراوەكانی خۆیان... سەبارەت بە ئاوارەی قەزاكانی راوەو عەنە و قائیم، دكتۆر دەرباز محەمەد وتی: ژمارەی ئاوارەكان گەیشتوەتە 49632 كەس تا ئەمڕۆ..

 

هەر لە كۆبوونەوەكەدا، كە رەعد دەهلەكی سەرۆكی لیژنەی راگوێزراوان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئامادەیی بوو، گفتوگۆ كرا لەسەر دابینكردنی بوجە بۆ پاڵپشتیكردنی خوێندكارە ئاوارەكان لە پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان.



ئه رشیف

ژیاننامەی وەزیری كۆچ و كۆچبەرانی عێراق


وەزارەتی كۆچ: 363 خێزانی ئاوارەی ناحیەی جەلەولا گەڕاونەتەوە ناوچەكانی خۆیان


زیاتر لە20هەزار كوردی فەیلی شەهیدكراون


وەزارەتی كۆچ  راپۆرتێكی  بۆ پێشكەشكردنی خزمەتگوزاریە جیاوەزەكان پێشكەش دەكات