دواین هه واڵ



هه واڵه كان

وه‌زیری‌ كۆچ و كۆچبه‌ران: له‌ 2014ه‌وه‌ تائێستا 5 ملیۆن كه‌س ئاواره‌بوون‌

له‌لایه‌ن نوسين


Posted on August 21, 2017 at 9:23:26




19/8/2017



وه‌زیری‌ كۆچ و كۆچبه‌ران: له‌ 2014ه‌وه‌ تائێستا 5 ملیۆن كه‌س ئاواره‌بوون‌

 

‌ ‌ دکتۆر ده‌رباز محه‌مه‌د وه‌زیری‌ كۆچ و كۆچبه‌رانی‌ عیراق له‌ كۆنگره‌یه‌كی‌ ڕۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند به‌ گوێره‌ی‌ دوایین ئاماری‌ وه‌زاره‌ته‌كه‌, له‌ سه‌ره‌تای‌ مانگی‌ حوزه‌یرانی‌ 2014و هاتنی‌ تیرۆریستانی‌ داعش تا ئێستا, پێنج ملیۆن كه‌س ئاواره‌بوون, له‌و ژماره‌یه‌ش زیاتر له‌ دوو ملیۆن كه‌سیان گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ سه‌ر ماڵ و حاڵی‌ خۆیان و دوو ملیۆن و 900هه‌زار كه‌سیش تائێستا ئاواره‌ن.

 

ده‌رباز محه‌مه‌د, وتی؛ به‌پێی‌ دوایین ئامارمان له‌ سه‌ره‌تای‌ مانگی‌ حوزه‌یرانی‌ 2014و هاتنی‌ تیرۆریستانی‌ داعش تا ئێستا, پێنج ملیۆن كه‌س ئاواره‌بوون, له‌و ژماره‌یه‌ش دوو ملیۆن و 100 هه‌زار كه‌سیان گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ سه‌ر ماڵ و حاڵی‌ خۆیان و دوو ملیۆن و 900 هه‌زار كه‌سیش له‌سه‌ر ماڵ و حاڵی‌ خۆیان ئاواره‌ن, له‌و ژماره‌یه‌ش زیاتر له‌ دوو ملیۆن كه‌سیان له‌ پارێزگای‌ نه‌ینه‌وان. هه‌روه‌ها وه‌زیری‌ كۆچ و كۆچبه‌رانی‌ عیراق، ئه‌وه‌شی وت: پرۆسه‌ی‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ ئاواره‌كان زۆر باش و خێرایه‌, به‌ڵام پێویسته‌ كاراتر بكرێت, له‌ مانگی‌ 10 ی‌ ساڵی‌ 2016ه‌وه‌ تا ئێستا به‌هۆی‌ ئۆپراسیۆنه‌ سه‌ربازیه‌كانی‌ نه‌ینه‌واوه‌, 968 هه‌زار كه‌س ئاواره‌بوون, له‌و ژماره‌یه‌ش 267 هه‌زار كه‌س گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ سه‌ر ماڵ و حاڵی‌ خۆیان, زۆربه‌ی‌ ئاواره‌كان له‌ پارێزگای‌ نه‌ینه‌وان له‌ به‌ری‌ خۆرئاوای‌ شاری‌ موسڵ كه‌ 761 هه‌زار كه‌س زیاتر بوون. ڕۆژانه‌ خه‌ڵك ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ سه‌ر ماڵ و حاڵی‌ خۆی‌, به‌ڵام پرۆسه‌ی‌ گه‌ڕانه‌وه‌ پێویستیی‌ به‌ سه‌قامگیریی‌ و ئارامیی‌ و خزمه‌تگوزاریی‌ و ئیداره‌یه‌كی‌ به‌هێز و جێگیره‌.

 

وتیشی ته‌واوی‌ ئاماده‌كاریی‌ مرۆیی‌ و فریاگوزارییمان كردووه‌و له‌و په‌ڕی‌ ئاماده‌باشیداین به‌مه‌به‌ستی‌ به‌ هاناوه‌ چوونی‌ ئاواره‌كانی‌ ئه‌و ناوچانه‌ی‌ به‌هۆی‌ ئۆپراسیۆنی‌ ئازادكردنی‌ هه‌ردوو شارۆچكه‌ی‌ ته‌له‌عفه‌ر و حه‌ویجه‌, ئاواره‌ده‌بن, به‌ دڵنیایشه‌وه‌ سه‌ردانی‌ خۆرئاوای‌ پارێزگای‌ ئه‌نبار ده‌كه‌م به‌مه‌به‌ستی‌ ئاماده‌كاریی‌ بۆ ئۆپراسیۆنی‌ ئازادكردنی‌ ئه‌و ناوچانه‌ی‌ به‌ ده‌ستی‌ داعشه‌وه‌ ماوه‌.



ئه رشیف

ژیاننامەی وەزیری كۆچ و كۆچبەرانی عێراق


وەزارەتی كۆچ: 363 خێزانی ئاوارەی ناحیەی جەلەولا گەڕاونەتەوە ناوچەكانی خۆیان


زیاتر لە20هەزار كوردی فەیلی شەهیدكراون


وەزارەتی كۆچ  راپۆرتێكی  بۆ پێشكەشكردنی خزمەتگوزاریە جیاوەزەكان پێشكەش دەكات